۱۷ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

هاونیشتمانییەک دوای ماوەیەکی ئازادی، دەسبەسەر کرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٠٤١، هاونیشتمانییەک بەناوی “زانکۆ مەسعوودی” خەڵکی ئاوایی “مەڵقەرەنیـ”ـی شاری سەقز، دوای ئازاد بوونی کاتیی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ نواندنی بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردە سەر ماڵەکەی و پاش بێڕێزی بە ئەندامانی بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. ئەو هاونیشتمانییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی …

درێژەی بابەت »

بیستەمین هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “واحید شێخ محەممەدی” لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات” حوکمی ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا. دانیشتنی دادگایی ناوبراو ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچووبوو و دەقی حوکمەش سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێ ڕاگەیەندراوە. ئەو هاونیشتمانییە …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی سیاسیی کورد لە سوئێد دوای ١١ ساڵ مانەوە لەم وڵاتە مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لە سەرە

چاونیوز: چالاکێکی سیاسی کورد کە ١١ ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سوئێد کردبوو، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە، مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە دیپۆرتی وڵاتی ئێران بکرێتەوە. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی “سەید زەکەریا حوسێنی” دوای ١١ ساڵ مانەوە لە وڵاتی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی نەوسوود بە سەختی بریندار کرا

چاونیوز: بەرەبەیانی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١، هێزەکانی هەنگی مەرزی نزیک سنووری “هانی گەرملە”ی سەربە نەوسوودی شاری پاوە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی “دیار امینی” بە سەختی بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی شنۆ حوکمی شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شاری شنۆ بەناوەکانی “حەیدەر عەلیزادە”(خەڵکی ئاوایی قەزەناوێ) و شێرزاد مامەندی(خەڵکی ئاوایی نەرزیوێ) لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە حوکمی شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. ئەو دوو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ “حیزبی دێموکرات” دادگایی کراون کە حەیدەر عەلیزادە ٤ ساڵ و شێرزاد مامەندیش ٢ …

درێژەی بابەت »

٥ هاونیشتمانی لە پیرانشار دەسبەسەر کران

چاونیوز: ٥ هاونیشتمانی کە سێ کەسیان مێرمناڵن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١، پێنج هاونیشتمانی کە سێ کەسیان مێرمناڵن بەناوەکانی “پەریسا سپاهی”١٧ ساڵانە خەڵکی مەهاباد، “کەویار ئەلیاسی” ١٨ ساڵە خەڵکی مەهاباد، “عیرفان زولفی نیا” …

درێژەی بابەت »

ڕێژەی حوکم دراوانی شاری شنۆ گەیشتە ١٧ کەس

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی دیکەی شاری شنۆ حوکمی ٩ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حوکمی زیندانی و جەریمەی نەغدی سێ هاونیشتمانی شاری شنۆ بەناوەکانی “ئەیووب مووسا”، سیامەند خارەزم” و هاوڕێ(مێهران) خارەزم” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “هەڵوان”ـی سەر بە شاری سنە بەناوی “فەردین عەبدی” بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە لە مانگی ڕێبەندان لە کاتی هەڵکەندنی “چاڵ”(بیر) تووشی ڕووداوی کار ببوو و لەبەر سەختیی برینەکانی بۆ نەخۆشانەیەکی تاران گوازرابۆوە. ناوبراو خێزاندارە و …

درێژەی بابەت »

١٣ ساڵ زیندانی بەسەر پێنج هاونیشتمانیدا سەپێندرا

چاونیوز: پێنج هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی ١٣ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، پێنج هاونیشتمانی شاری شنۆ و ئاواییەکانی بەناوەکانی “عوبەید ئەنوەری، ڕێبوار چارکداری، جەلال قادرزادە، ڕەحمان ئەسەدی و فەرهاد مەعرووفی” بە تۆمەتی “پێوەندی و ئەندامەتیی لە حیزبی دێموکرات” لەلایەن …

درێژەی بابەت »