۱۷ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئاینیی کامیاران

چاونیوز: مەڵا محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی ناوچەی کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، مەڵا “محەممەدمیرزا ڕەحمانی”، مامۆستای ئایینیی خەڵكی ئاوایی “لون سادات”ی سەر بە شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكان دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز، کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کامیاران و دەوروبەری، لە شەهیدبوونی شەهید “حەیدەر قوربانی” ئاگادار بوونەوە، لە پێش ماڵی شەهید حەیدەر کۆ بوونەوە و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا هاودەردییان لەگەڵ بنەماڵەی شەهید حەیدەر دەربڕی کە لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستا محەممەدمیرزا ڕەحمانی چەند وتەیەکی بەنرخی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
شایانی باسە کە ڤیدیۆی قسەکانی مامۆستا مەڵا محەممەدمیرزا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بووەتەوە و لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێشوازییەکی باش و بەرچاوی لێ کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .