۱۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕێژەی حوکم دراوانی شاری شنۆ گەیشتە ١٧ کەس

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی دیکەی شاری شنۆ حوکمی ٩ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حوکمی زیندانی و جەریمەی نەغدی سێ هاونیشتمانی شاری شنۆ بەناوەکانی “ئەیووب مووسا”، سیامەند خارەزم” و هاوڕێ(مێهران) خارەزم” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ئەبوتالب جەلیلپوور” کە دادگایی ئەم سێ هاونیشتمانییە پێشتر لە ٣ی ڕەشەممە بەڕێوەچووبوو، ڕاگەیەندرا.

بەپێی ئەو حوکمە، ئەیووب مووسا بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات و هەڵگرتنی چەک بە دژی نیزام” ٨ ساڵ زیندانی و نۆ ملیۆن و حەوتسەد هەزرا تمەن جەریمەی نەغدی بەسەردا سەپا.

هەروەها، هەریەکە لە سیامەند خارەزم و هاوڕێ خارەزم، بە تۆمەتی “هاوکاری حیزبی دێموکرات” هەرکام شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا.

ئەو سێ هاونیشتمانییە پێشتر لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەندانی ١٤٠٠، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابوون و دوای لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە، ١٤ هاونیشتمانی دیکەی شاری شنۆ بەو تۆمەتانەی ئەو سێ هاونیشتمانییەی پێ مەحکووم کراون، سەرجەم حوکمی ٣٦ ساڵ و ٦ مانگیان بەسەردا سەپابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .