۱۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بیستەمین هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “واحید شێخ محەممەدی” لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات” حوکمی ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.

دانیشتنی دادگایی ناوبراو ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچووبوو و دەقی حوکمەش سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێ ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و دوای ٤٢ ڕۆژ ڕاگرتن و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

لەسەرەتای ساڵی نوێوە هەتا ئێستا بیست کەس لە هاونیشتمانییانی شاری شنۆ هەر بەو تۆمەتە ٥٠ ساڵ حوکمیان بەسەردا سەپاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .